پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دەستبەسەر کرانی شاعێر و نووسەری بۆکانی لە لایەن  هێزەکانی ئیتلاعەتەوە

 

هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی شاری بۆکان، شاعێر و نووسەرێکی لاوی ئەم شارەیان دەستبەسەر کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، دەزگای ئیتلاعاتی شاری بۆکان، ڕۆژی شەممە ، ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، هێرشیان کردووتە ماڵی شاعێر و نووسەرێکی ئەو شارە  و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شووناسی ئەم شاعێر و نووسەرە بۆکانییە “ئەنوەر عەرەب” ڕاگەیەندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە چۆنییەتی دەستبەسەرکرانی ناوبراو بە هەواڵنێری زاگرۆس پۆست، ڕایگەیاندووە کە، ” هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک یان بەڵگەیەکی فەرمی هێرشیان کردووەتە ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوینێکی نادیاریش گواستوویانەتەوە”.

“ئەنوەرعەرەب” تەمەن ٣٢ ساڵانە و  خاوەنی بڕوانامەی لیسانسی مێعماریە و یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی شاری بۆکانە .

جێگای ئاماژەیە ناوبراو خاوەنی یەک بەرهەمی ئەدەبیە کە بە چاپ گەیشتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …