“حسێن ئەحمەدی نیاز”، پارێزەری زیندانی سیاسی کورد” ڕامین حسێن پەناهی”، لە فەیسبووکی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە کە ، ئێعدامی ڕامین بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتووە.
“ئەحمەدی نیاز”، هەروەها ڕایگەیاندووە کە، دۆسیەی ڕامین بە باشی پیش ناچیت و ئێعدامی ڕامین بە چرکەسات کەوتووە ،بەداخەوە دۆسیەی ڕامین زۆر مەترسیدار بووە و نەیارانێکیش کە بەرژەوەندیان لە نائەمنی و گرژی خستن لە پارێزگای سنەدایە، چرکە بە چرکە ڕامین زیاتر بەرەو پەتی ئێعدام پاڵدەنێن.
پارێزەری “ڕامین” لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە؛ ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕ، بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ڕامین، سەردانی زیندانی ناوەندی سنەی کردووە ، کە بەداخەوە ئاگادار بووە کە ڕامین ، ئێش و ئازاری لە ڕادەبەدەڕی گۆرچیلەی ڵای چەپی بەسەریدا زاڵ بووە و هەر بەم هۆیەشەوە داوای چارەسەری پزشکی بۆ کراوە .
شایانی باسە ئەم زیندانیە سیاسییە لەمافی چاوپێکەوتن ، بێبەش کراوە.
لە دڕێژەدا ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەموو هەوڵی ئینسانی خۆی بۆ پاڵپشتی و بەرگری کردن لە “ڕامین حسێن پەناهی” بۆ پێشگرتنی لە ئێعدام دەدات.