پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

“نەرگس محەمەدی” بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە

 

بنەماڵەی “نەرگس محەمەدی”، ، بڵاویان کردووتەوە کە؛ نەرگس بە هۆی خراپی بارودۆخی جەستەیی ، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕ بۆ نەخۆشخانە گواستوویانەتەوە.

“تەقی ڕەحمانی”، هاوسەری “نەرگس محەمەدی”، کە ئێستا دانیشتووی فەرانسەیە، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، لە وتووێژ لەگەڵ “ڕادیۆ فەردا” ئاماژەی بەوە کردووە کە “نەرگس محەمەدی”، سەرەڕای خراپ بوونی باری جەستەیی، چەند کاتژمێر  بە درەنگی بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.

ڕەحمانی، هاوسەری نەرگس، لە درێژەدا ڕایگەیاند کە؛ ” نەرگس لە شەوی شەممەوە لەگەڵ ئێشی لە ڕادەبەدەری گورچیلە و ئێشی کیسەی زەرداوی بەڕەوڕوو بووەتەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو ئێش و ئازارەکانی، سەبارەت بە چارەسەری پزشکی نەرگس، کەمتەرخەمی کراوە”.

“نەرگس محەمەدی” یەکێک لە چالاکانی دێمۆکراسی خواز و  وتەبێژ و جێگری بەرپرسی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئێراندایە کە بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، چالاکی بە دژی نیزام و پێکهێنانی ڕێکخراوی نایاسایی “لگام”، تاوانبار کراوە و ١٦ ساڵ زیندانیشی بەسەر دا سەپاوە.

“لگام”، ناوی کورتکراوەی “لغو گام به گام اعدام”ه کە نەرگسی محەمەدی بەشێک لە چالاکییەکانی لەم بوارەدا بووە.

نەرگس محەمەدی، دایکی دوو منداڵە و لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٤ ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ منداڵەکانی پێ نەدراە.

“نەرگس محەمەدی” ساڵی ڕابردوو بەرندەی خەڵاتی “ساخارۆف” لە ئەنجومەنی فیزیکی ئامریکا بووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندانی تاکەکەسی بەسەری بردووە و هەر بەم هۆیەشەوە سەڕەڕای نەخۆشینی گورچیلە و کیسەی زەرداو، توشی نەخۆشینی “ئامبۆلی سی” و “ئیفلیج بوون لە ماسولکە” کانی دا بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …