چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەکارهێنانی پاسپۆرتی ئافریقایی، بۆ هەندێک لە بەرپرسانی ڕژیم

ڕژیمی ئێران کە بە هیچ تاکێکی،  ئیزنی پاسپۆرتی دووهەم  نادات،بۆ هەندێک لە بەرپرسانیی، پاسپۆرتی یەکێک لە وڵاتانی ئافریقایی جێبەجێ کردووە.

هەواڵدەری “ڕۆیترز” بڵاویکردووەتەوە کە؛ هەندێک لە بەرپرسانی شرکەتەکان و بەرپرسانی ڕژیمی ئێران،پاسپۆرتیان لە یەکێک لە ولاتە کانی ڕۆژئاوای ئافریقا بە ناوی “کومور”، جیبەجێکراوە.

سەبارەت بەم بابەتە ، لە مانگی‌ژانویەی ئەمساڵدا ،دەوڵەتی کومور بڵاویکردووەتەوە کە هەندێک لە ئەو پاسپۆڕتانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا  بەناوی پاسپۆڕتی ئەم ولاتە جیبەجێکراوە بە شیوەی نایاسایی بووە  و  بەهیچ شێوەیەک باری یاسایی نەبووە و لە لایەن دەوڵەتی کومورەوە باتڵ کراوەیتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری ڕۆیترز، لە کۆی ١٥٥ پاسپۆرتێک کە بە ناوی ئەم وڵاتە دەرچووە و لە لایەن دەوڵەتی کومورەوە باتڵ کراوەتەوە، زیاتر لە سەد پاسپۆرت، بۆ بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران جێبەجێکراوە.

“مۆجتەبا عەرەب مۆحێقی”، بەرپرسی بازرگانی شرکەتی ملی بەرهەمە نەوتییەکان لە ساڵی ٨٨، “محەمەد سادیق کاوە” بەرپرسی شرکەتی خزمەتگوزاریەکانی دەریایی، ” حسین مۆختاری زەنجانی” پارێزەر و یەکێک کەسایەتیە دەستڕۆیشتووەکانی حەوزەی ناوکی ڕژیم، لەو کەسایەتیانەن کە پاسپۆڕتی ئەم وڵاتەیان بە نایاسایی لە لایەن ڕژیمەوە بۆیان جێبەجێکراوە و تەنانەت هەندێکیان زیاتر لە یەک پاسپۆرتیشیان هەبووە.

باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران بە هەواڵدەری ڕۆیترز سەبارەت بەم بابەتە هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە و لە چۆنییەتی ئەم بابەتە و هەر چەشنە ڕوونکردنەوەیەک خۆی بواردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …