سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

جێگری موگرینی وەڵامی نامەی دایکی ڕامین حسێن پەناهی دایەوە

“دێنیس چایب”، جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئۆروپا، وەڵامی نامەی دایکی “ڕامین حسێن‌پەناهی” ناسراو بە دایە “شەریفە زەرینی”، دایەوە سەبارەت بە بارودۆخی کوڕەکەی کە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

لەم نامەکەدا هاتووە کە؛ “لە نامەیەک کە ئێوە بۆ نوێنەری پلە بەرز/ جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئورووپا، خاتوو “فێدیریکا موگرینی”،  ناردووتانە و سەبارەت بە دۆسیەی ڕۆڵەکەتان ڕامین حسێن پەناهی باستان کردووە زۆر سپاستان دەکەین.

لەبەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە “من پێم خۆشە بەڵێن بە ئێوە بدەم کە یەکێتی ئوروپا زۆر بە ڕاشکاوانە ئاگاداری بارودۆخی ڕامینە و لەم ماوەشدا ئاگاداری دەرچوونی حوکمی لە سێدارەدانی رامین بووین و سەبارەت بەم بابەتەش نیگەرانی خۆمان لە هەمبەر ئە حوکمە دەربڕیوە”.

لە نامەکەی دێنیس چایپدا هاتووە “یەکێتی ئوروپا بەردەوام لە بارودۆخی خراپی مافی مرۆڤ لە ئێران سەبارەت بە کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان ئاگادارە، مافی مرۆڤ باس و کێشەی سەرەکی ئێمەیە لە بەرانبەر ئێراندا هیچکاتیش لە باس کردنی ئەم بابەتە و کێشە کانی لە ئێران درێغیمان نەکردووە”.

جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئۆروپا جەختدەکاتەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون سەبارەت بە دۆسیەی رامین حسەین پەناهی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …