چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆکوژی دوو هاوڵاتیی دیکه له کوردستان

زاگرۆس پۆست: لە درێژەی خۆکوژییەکان لە کوردستاندا، کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ و پیاوێکی بەساڵاچوو لە شارەکانی دیواندەرە و سەڵماس هەوڵی خۆکوژیان دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی ڕابردوو، شەممە ٢٦ی جۆزەردان، پیاوێکی بەساڵاچوو خەڵکی ناوچەی تازەکەندی شاری سەڵماس، لە ڕێگه‌ی‌ خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی‌ خۆکوژی‌دا.

دەوترێ، بنەماڵەی ئەو پیاوە پاش ئاگاداربوون لەو ڕووداوە، ناوبراویان بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەی ‌شاری ‌تەورێز، گواستووەتەوە.

لە لایه‌کی دیکه‌وە، شه‌وی ‌هه‌ینی ٢٥ی جۆزەردان، کچێکی ته‌مه‌ن٢٠ ساڵ ،خەڵکی ئاوایی “مەوێ”ی سه ر به شاری دیواندەرە، بە شێوەی خۆهەڵواسین هەوڵی خۆکوژی داوە و پاش گەیاندنی ئەو کچە بۆ نەخۆشخانە، ڕۆژی دواتر (شەممە) گیانی‌ لەدەست‌داوە.

تا ئێستا شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە و هۆکاری خۆکوژییەکەیان ڕوون نەبووەتەوە.
له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ، دیاردەی خۆکوژی له نێوان کچان و ژنان له شارەکانی ڕۆژهەڵاتی  کوردستان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو، ڕووی له به‌رزبوونه‌وە کردووە و به‌رپرسانی ڕژیمیش هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ک سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساتانه له ڕۆژهه‌ڵات به ئه‌ستۆ ناگرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …