چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەرهێنەرێکی کورد خەڵاتی باشترین دەرهێنەریی لە وڵاتی یوونان بە دەست هێنا

لە فیستیڤاڵی بینگ بەنگ کە لە وڵاتی یوونان بەڕێو چوو دەرهێنەرێکی کورد خەڵکی شاری مەریوان خەڵاتی باشترین درهێنەری پێی بەخشرا.

پەرویز ڕۆستەمی دەرهێنەری کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بە بەشداری فیلمی “مترسک‌ها هم می‌میرند”،خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بە دەست هێنا.

لە بەشی کێبەرکێ ئەو فێستیڤاڵەدا، کێبڕکێی لە نێوان ٤٠ کورتە فیلم ئەنجام درا و لە کۆتاییدا ١١ کورتە فیلم هەڵبژێردرا، کە کورتە فیلمی پەرویز ڕۆستەمی یەکێک لەو فیلمانە بوو کە خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێی بەخشرا.

پەرویز ڕۆستەمی سەبارەت بەو کورتە فیلمەی خۆی وتی: “چیرۆکی ئەو کورتە فیلمە لە چیرۆکە ڕاستییەکان وەرگیراوە، کە سیناریوەکەی باس لە شاییک دەکات، کە بە هۆی بوردمانەوە بووک و زاوا گیانیان لە دەست دەدەن و ئەو شایەش لەگەڵ ڕوودانی ئەو ڕووداوە دەبێتە بیرەوەریەکی تاڵ بۆ دایک و باوکی بووک و زاوا”.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …