زیاتر لە ١٣٦ هەزار منداڵ لە ئێران لە خوێندن بێ بەشکراون

بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی رژیم زیاتر لە ١٣٦ هەزار منداڵ لە ئێران لە خوێندن بێ بەشکراون.
ئاژانسی مێهر لە زاری جێگری خۆشبژیوی کۆمەڵایەتی وەزارەتی تەعاون بڵاوی کردەوە، کە لە ئێراندا ١٣٦ هەزار منداڵی بە جێماو لە خوێندن بوونی هەیە.

 

ئەحمەد میدری لە کاتی سەردانی بۆ شاری دێهلۆڕان ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی منداڵانی بەجێماو لە خوێندنە و زیاتر لە ١٣٦ هەزار منداڵی بە جێماو لە خوێندن لە ئێراندا بوونیان هەیە کە لەو ڕێژەیە ٢٠ هەزار منداڵ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ژیان بە سەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …