هەڵسوڕاوی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، سوهراب بەهرامی كە بەچوار ساڵ زیندان مەحكوم كراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی رژیم راپێچی زیندان كرا.
سوهراب بەهرامی سەرەتای رێبەندانی ساڵی 1393 لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراو پاش ماوەیەك بە كەفالەتی 150 هەزار تمەن ئازاد كرابوو، لەلایەن دادگای شاری سنە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوم كرا.
ئەم حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەش جارێكی دیكە پشتڕاستكرایەوەو ئەمرۆ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعات بە لێدانو سوكایەتی پێكردن، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كرا.