وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا 12 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بە هەر کەسێک دەدات کە زانیاری سەبارەت بە دوو سەرکردەوی حیزبوڵا بداتێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە حکومەتەکەی 12 ملیۆن دۆلار وەک خەڵات بە هەر کەسێک دەدات کە زانیاری سەبارەت بە دوو سەرکردەی نیزامی حیزبوڵا بە ناوەکانی “فواد شکور، تەلال حەمیە”ی بداتێ، ئەم دوو کەسە سەرکردەی گرنگی سەربازی حیزبوڵان.
بەرپرسانی دژەتیرۆری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند کە حیزبوڵا دەیەوێت توانا سەربازیەکانی خۆیی پەرە پێبدات بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە ناو خاکی ئەمریکاو ئەمریکاش بە هەموو شێوەیەک بەرپرچی ئەو چالاکیانە دەداتەوە.