پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

وڵاتانی یەكێتی عەرەبی پرۆژە بڕیارێكیان دژی ئێران دەركرد

ئەمرۆ 9ی خاكەلێوە رابەرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی عەرەب لە ئۆردون كۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیان دەست پێكرد.

وڵاتانی عەرەبی پرۆژە بڕیارەكیان دژی كۆماری ئیسلامی دەركردوە كە لەلایەن سایتی رووداوەوە بڵاوكرایەوە.

دەقی پرۆژە بڕیارەكە بخوێنەرەوە:

پرۆژە بڕیارەکە کە لە 15 خاڵ پێکدێت و لە یەکێک لە خاڵەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە “داواکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستهەڵگرتن لەو سیاسەتانەی، کە پەرە بە ناکۆکی تاییفی و مەزهەبی دەدات و چیدیکە پشتیوانی ئەو تاقم و گرووپانە نەکات، کە دەبنە مایەی تێکدانی بارودۆخی وڵاتانی کەنداو و داوا لە حکومەتی ئێرانی بکرێت چیدیکە پشتیوانی ئەو میلیشیا و حیزبە چەکدارانە نەکات لە ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی”.

دەقی پرۆژەبڕیاری دەستێوەردانەکانی ئێران لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی

پرۆژە بڕیاری دەستێوەردانەکانی ئێران لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی، کە لەلایە ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی بە ژمارە 8124 لە رۆژی 7/3/2017 دەرکراوە و تێیدا هاتووە:

دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی

یەکەم: جەختکردنەوە لەسەر گرنگی ئەوەی، کە پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی لەسەر بنەمای دراوسێتی باش دابڕێژرێت، دوور لە هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز، هەروەها سەرکۆنەکردنی دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی، لەسەر ئەو بنەمایەی، کە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و دراوسێیەتی باشە، داواش لە کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت، کە دەست هەڵبگرێت لە کردەوە بێزارکەرەکانی، کە دەبێتە مایەی لەناوچوونی متمانە و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

دووەم: جەختکردنەوەی سەرلەنوێ لەسەر ئەوەی، کە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و کۆنسوڵخانەکەی لە مەشەد، هەروەها بەرپرسیاریەتییەکەی بخرێتە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەک داوای لێبکرێت پابەندبێت بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان لەوبارەیەوە و بەتایبەتی رێککەوتنی ڤییەننای ساڵی 1961 سەبارەت بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و رێککەوتنی گشتی ساڵی 1963ـی ڤییەننا سەبارەت پەیوەندییەکانی کونسوڵخانەکان.

سێیەم: سەرکۆنەکردنی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران، کە بەردەوام هانی دوژمنایەتی دەدەن دژی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها داواکردن لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستهەڵگرتنی بەرپرسانیان لەو لێدوانە دوژمنکاریانەیان و کردەوەی بێزارکەرەکانیان، هەروەها دەستهەڵگرتن لە هەڵمەتی دژی وڵاتانی عەرەبی بەوپێیەی دەستتێوەردانێکی ئاشکرای ناوخۆی کاروباری وڵاتانی عەرەبییە.

چوارەم: دواکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستهەڵگرتن لەو سیاسەتانەی، کە پەرەبە ناکۆکی تاییفی و مەزهەبی دەدات و چیدیکە پشتیوانی ئەو تاقم و گرووپانە نەکات، کە دەبنە مایەی تێکدانی بارودۆخی وڵاتانی کەنداو، داوا لە حکومەتی ئێرانی بکرێت چیدیکە پشتیوانی ئەو میلیشیا و حزبە چەکدارانە نەکات لەناوخۆی وڵاتانی عەرەبی.

پێنجەم: سەرکۆنەکردنی داگیرکردنی سێ دوورگە ئیماراتییەکان “تونبولکوبرا، تونبولسوغرا و ئەبو موسا” لەلایەن ئێرانەوە، هەروەها گرتنەبەری هەموو رێوشوێنە ئاشتیخوازییەکان بۆ گەڕاندنەوەی خاوەنداری ئەو دوورگانە بۆ ئیمارات بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی.

شەشەم: سەرکۆنەکردنی هەموو دەستتێوەردانێکی ئێران لە کاروباری بەحرێن، لە ریگای پشتیوانیکردن و مەشق و راهێنان بەتیرۆریستان و ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئەو تیرۆریستانە و راگرتنی ئەو لێدوانانەیان، کە دەبنە مایەی شێواندنی دۆخەکە لەلایەن سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای تیرۆریستەوە، کە مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت و پێچەوانەی بنەمای دراوسێیەتی باش و دەستتێوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان بەگوێرەی بنەماکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسای نێودەوڵەتی.

حەوتەم: ستایشکردنی رۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی بەحرێن، کە توانی پلانی تیرۆریستی کانوونی دووەمی 2016 شکست پێبێنێت، کە لەلایەن سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای تیرۆریستەوە پشتیوانی دەکرا و ئامانجی زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستی بوو لە شانشینی بەحرێن.

هەشتەم: رەتکردنەوەی دەستتێوەردانی ئێران لە قەیرانی سووریا، کە چەندین دەرەنجامی خراپی بەدواودێت سەبارەت بە سەروەری و ئاییندەی سووریا و ئارامی و ئاسایشی ئەو وڵاتە و یەکپارچەیی مانەوەی ئەو وڵاتە لە ئاستی هەرێمایەتی، ئەم جۆرە دەستتێوەردانەش خزمەتی هەوڵەکان ناکات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و چارەسەربوونی قەیرانی سووریا بەگوێرەی بنەماکانی جنێڤ.

نۆیەم: سەرکۆنەکردنی دەستتێوەردانی ئێران لە کاروباری یەمەن لە رێگای پشتیوانیکردنی هێزەکانی دژە حکومەتی شەرعی یەمەن و بەخراپ شکانەوەی نەرێنی ئەو دەستتێوەردانە بەسەر ئارامی و ئاسایشی یەمەن و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەگشتی.

دەیەم: جەختکردنەوە لەسەر بایەخی دەستپێشخەرییەکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، بەتایبەتی گوتارەکەی بەڕێز ئەمیری کوێت بۆ سەرۆکی ئێران، هەروەها داواکردن لە ئێران بۆ بە ئەرێنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییە لە پێناو پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

یازدەهەم: گرنگی پابەندکردنی ئێران و جێبەجێکردنی بڕیاری 2231ـی ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی خێراو کاریگەر بۆ جێبەجێکردن و پشکنین و چاودێریکردن و سەپاندنی سزای خێرا لەو کاتەدا، کە ئێران پێشێلی پابەندی خۆی بکات بەرێککەوتنەکە و گرنگی پابەند کردنی ئێران بە هەموو رێککەونەکانی ئاشتییانەی ناوکی و رەچاوکردنی کێشەکانی ژینگەی ناوچەکە.

دوازدەهەم: داو لە ئەمینداری گشتی بکرێت بۆ هەماهەنگی و کارکردن لەگەڵ ئەو لیژەنە چوار قۆڵییەی، کە لە وەزیرانی دەرەوە پێکهێندراوە: بە سەرۆکایەتیی دەوڵەتی ئیمارات و ئەندامێتی شانشینی بەحرێن، شانشینی سعودیە و کۆماری میسری عەرەبی و ئەمنیداری گشتی لە پێناو رێگری لەو دەستتێوەردانەی ئێران لە ناوچەی عەرەبی و پەیداکردنی پشتیوانی بۆ هەوڵی عەرەبی رەتکردنەو و رێگریکردن لەو دەستتێوەردانانەی ئێران.

سێزدەهەم: دەستێوەردانی ئێران لەکاروباری وڵاتانی عەرەبی بخرێتە، نێو کارنامەی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی کۆڕبەندە هاریکارییە عەرەبییەکان لەگەڵ وڵاتان و کۆمەڵە نێودەوڵەتی ئیقلیمییەکان.

چواردەهەم: رووبکرێتە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بخاتە کارنامەی خۆی بەگوێرەی ماددەی 2 بڕگەی 7 لە بنەمای نەتەوە یەکگرتووەکان. کە دەستتێوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی رەتدەکاتەوە.

پازدەهەم: داوا لە ئەمینداری گشتی بکرێت چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکە بکات و لە خولی ئاسایی ئەمیندارییەتی داهاتووی خۆیدا بۆ ئەنجوومەنی بخاتەڕوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …