لەئێران لەهەفتەیەكدا 20 هەزار كاناڵی تێلێگرام فیلتر دەكرێت

داواكاری گشتیی رژیمی ئێران رادەگەیەنێت بەپێی یاساكانیان لە هەفتەیەكدا 16 تا 20 هەزار كاناڵی تێلێگرام فیلتر دەكەن، بەڵام هێشتا بە كەمی دەزانێت.

مونتەزری، داواكاری گشتیی ئێران دەڵێت “دەوڵەت ماوەی دوو ساڵە بەخشنامەی بۆ هەموو دامودەزگاكان ناردوە تا بەكارهێنانی مەسنجری تێلێگرام قەدەغە بكرێت، بەڵام تا ئێستا كار بەو بەخشنامەیە نەكراوە”.

هەروەها دەڵێت “لەكاتێكدا سێرڤەری تێلێگرام لە دەرەوەی ئێران‌و هیچ چاودێرییەك ناكرێت، نابێت زانیارییەكانمان لەسەر بڵاوبكەینەوە”.

ئەو پێیوایە داخستنی هەفتەی 16 تا 20 هەزار كاناڵی تێلێگرام كەمە‌و دەبێت بۆ رێگەگرتن لەبەكارهێنانی تێلێگرام، تۆڕێكی میللی دروست بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …