بەهۆی تەقەی ژمارەیەك چەكداری سەر بە رژیم چەند کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەكان کاتژمێر ٨ی شەوی ٢٣ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی چەند کەسێکی چەكداری سەر بە رژیم لە شاری مەهاباد لە کاسبکارانی کورد، سێ کاسبکاری ئەو شارە بریندار بوون كە ناوەكانیان بریتییە لە: سەیید عوسمانی، جەلال سولەیمانی و خالید محەممەدپوور.