بەهۆی رووداوی كار ئەندازیارێكی برقی تونێلی گواستنەوەی ئاو لە پیرانشار گیانی لەدەستدا.
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمە، یەکێک لە کرێکارانی کۆمپانیای “سازەکاران ایلام” لە گوندی “خۆرینجە”ـی سەربە پیرانشار بەهۆی بەرقگرتوویی لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكە ناوی شەهاب قوربانی(ئەرسەلان) خەڵکی گوندی “چەپەرئاوێ”ـی سەربە نەڵۆسی شنۆیە و خاوەنی هاوسەرو منداڵە.