پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

رای جیاوازی کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌سه‌ر ئیسراییل گه‌یشته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا لایه‌نی ئوسوڵگه‌رای کۆماری ئیسلامی ره‌خنه‌یان له هه‌ڵوێستی نه‌رمی تیمی رۆحانی‌و به تایبه‌ت محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران روو له ئیسراییل گرت، لایه‌نی به‌رامبه‌ر سوربونی خۆیان له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسییان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌و جیاوازییه گه‌یشتووه‌ته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.عه‌لی لاریجانی له سه‌ردانی بۆ تونس به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له جه‌ژنی په‌سه‌ندکردنی یاسای نوێی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته بۆ جارێکی تر ئه‌ده‌بیاتی سه‌رۆک کۆماری پێشووی کۆماری ئیسلامی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی زیندوو کردووه‌ته‌وه‌و ئیسراییلی به تۆموری شێرپه‌نجه‌و ناوچه‌که ناوبردووه‌و رۆڵی ئامریکاشی له‌م ناوچه‌یه به نه‌رێنی باس کردووه.

له‌ کاردانه‌وه‌ به‌و وتانه‌ی نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ل تونس، باڵوێزخانه‌ی ئامریکا هه‌ڵوێستی گرتووه‌و رایگه‌یاندووه: ‘شوێنێک که ده‌بوو ببێته جێگه‌ی رێزگرتن له ده‌سکه‌وته‌کانی توونس، هه‌لی بۆ نواندنی هه‌ڵوێستی دژه‌ئامریکایی ئێران ره‌خساند’؛ دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لاریجانی، نوێنه‌رانی ئامریکا هۆڵه‌که‌یان به‌جێهێشتووه.

شایانی باسه دوای چڕبوونه‌وه‌ی سه‌رانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی به‌رپرسانی کۆاری ئیسلامی، هه‌ڵوێستی جیاوازیی هه‌ریه‌که له میناڕه‌وو ئوسوڵگه‌راکان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیسراییل‌و هه‌ژموونی ئامریکا له ناوچه‌که په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و ئه‌و کێشه‌یه تا جیاوازیی له هه‌ڵوێستی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆش چووه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.