سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

دایکێک دوای تووشبون به نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن ناتوانێ درێژه به ده‌رمان بدات

به پێی هه‌واڵێک له ده‌یلی میل ژنێک له ئه‌ندۆنێزی دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن به ناوی نورۆفیبرۆماتۆز بووه، بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ریان کردووه‌و ئه‌و ئێسته ناتوانێت درێژه به ده‌رمانی خۆی بدات.نورۆفیبرۆماتۆز نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌نی پێستیی‌و عه‌سه‌بییه که گه‌رچی کوشنده نییه، به‌ڵام به هه‌ڵتۆقینی ملوێنان تۆمۆر له سه‌ر هه‌موو له‌ش ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م ژنه 3ساڵه به‌و نه‌خۆشینه تووش بووه‌و دوای تووشبونی بنه‌ماڵه‌که‌ی له رۆژهه‌ڵاتی جاکارتا به‌جێیان هێشتووه‌. ئه‌وه دووه‌م که‌یسی تووشبون به نورۆفیبرۆماتۆزه که له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا ئاشکرا بووبێت. لای چه‌پی ده‌موچاوی سارۆتین‌ی 46 ساڵ ته‌مه‌ن تومۆرێکی گه‌وره‌ روواوه که پێکهاتووه له ملوێنان تومۆر. سارۆتین خه‌ڵکی ئاوایی باندۆنگ‌ی رۆژاوای جاوایه‌و ده‌ڵێ توانایی دابینکردنی ده‌رمانه‌کانی نییه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.