پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

نوێنه‌‌ری خوڕه‌م‌ئاباد: باشتر بوو ‘زه‌ریف’ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ‘بازرگان’ بوایه‌ت

دوابه‌دوای هه‌ڵوێستی محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر ئیسراییل، ناڕ‌ه‌زایه‌تی له ناو بنه‌ماخوازانی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووهله رۆژانی رابردوودا زه‌ریف به شێوازێکی نه‌رمتر له جاران‌و به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماخوازانی کۆماری ئیسلامی‌و به تایبه‌ت سه‌رۆک کۆماری پێشوو ئه‌و وڵاته ددانی به بوونی ئیسراییلدا ناو ئه‌وه‌ش یه‌که‌م وه‌رچه‌رخانی فه‌رمیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامییه روو له ئیسراییل دوای هاتنه‌سه‌رکاری رۆحانی.

پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به قسه‌کانی له سه‌ردانی بۆ ئاڵمان به هه‌واڵنێریی خه‌به‌ر ی رایگه‌یاندبوو که مه‌به‌ستی له‌و نه‌رمی نواندنه دداننان به هه‌بوونی ئیسراییلدا نه‌بووه‌و ئه‌و هه‌ر وه‌ک جاران ئیسراییل به فه‌رمی ناناسێت، به‌ڵکه مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌له‌ستینییه‌کان بووه بۆ زێدی خۆیان‌و ارمه‌تیدانیان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.

ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌ی کۆماری ئیسلامی هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیی له لایه‌نی به‌رامبه‌ری به‌دواوه نه‌بووه، رۆحانی له قسه‌کانیدا به کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له قه‌ڵه‌م داوه‌.

به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی بنه‌ماخوازه‌کان له پارلمانی کۆماری ئیسلامی به‌و هه‌ڵوێسته‌ی زه‌ریف تا راده‌یه‌ک توند بووه‌و له‌ باره‌وه ئیبرایم ئاقامحه‌مه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌‌ی کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه: ‘قسه‌کانی زه‌ریف له سه‌ر ئیسراییل بیری مه‌شایی خستینه‌وه، باشتر بوو زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بازرگان بوایه‌ت.

ناوبراو که ئه‌ندامێکی بنه‌ماخوازی پارلمانه، هه‌روه‌ها هێرشی کردووه‌ته سه‌ر قسه‌کانی رۆحانی سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی مامۆستایانی زانکۆ له ده‌سه‌ڵاتی ئێرانداو رایگه‌یاندووه: ‘رۆحانی نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێت که نوخبه‌کان پشتیوانی له رێکه‌وتنی نێوان ئێران‌و 5+1 بکه‌ن، ئه‌وه سووکایه‌تیکردنه به مامۆستایان‌و هاوڕایان‌و ره‌خنه‌گران.’

کاردانه‌وه‌ی پارلمانتاره بنه‌ماخوازه‌کان به قسه‌کانی رۆحانی دوابه‌دوای چاوپێکه‌وتنی رۆحانی دێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆک زانکۆکانی ئێران له رۆژای رابردوودا که تێیدا له به‌ر بێده‌نگی بوونیان به بارودۆخی سیاسیی ئێران‌و به تایبه‌ت رێکه‌ونی ناوکیی له گه‌ڵ رۆژاوا ره‌خنه‌ی لێیان گرتبوو که بۆ بێده‌نگن؟ ئه‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتبوو که: ‘له بری ئه‌وه‌ی ئێوه بێنه ده‌نگ، کۆمه‌‌ڵێک که‌سی که‌مخوێنده‌وار دێنه ده‌نگ.’

دوابه‌دوای ئه‌وه وتانه‌ی رۆحانی, محه‌مه‌د مه‌له‌کی سه‌رۆکی زانکۆی تاران دوای ٥٧ رایگه‌یاند ئیتلاعات هه‌ر دوای قسه‌کانی رۆحانی ته‌له‌فوونیان بۆ کردووه‌و بانگیان کردووه. مه‌له‌کی له‌و باره‌وه بێزاریی خۆی راگه‌یاندووه‌و وتوویه‌تی: ‘زۆرجار به بێ هیچ هۆکارێک کێشه بۆ بنه‌ماڵه‌که‌م دروست ده‌که‌ن.’

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.