هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2024

چه‌ند ناوچه‌ی رومادی له ده‌ست داعش ده‌رهێنران

ئه‌مڕۆ سێشه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کانی عێراق رایانگه‌یاند هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق توانیویانه چه‌ند ناوچه‌ی رومادی له ده‌ستی هێزه‌کانی داعش ده‌ربهێنن.هه‌واڵنێریی فه‌رانسه له‌و باره‌وه له زاری ژێنراڵ عه‌لی قه‌یدان مه‌جید فه‌رمنده‌ی هێزی زه‌وینی عێراقه‌وه رایگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ سێشه‌مه هێزه‌کانی عێراق دوای هێرشێکی به‌ربڵاو بۆ رومادی توانیویانه چه‌ند ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری له ده‌ستی هێزه‌کانی داعش ده‌ربهێنن.

مانگی یه‌که‌می ساڵی 2014 له رووی ئه‌منییه‌وه له خه‌ساربارترین مانگه‌کانی ساڵانی رابردوو بووه، به جۆرێک توندوتیژییه‌کان به زۆری په‌لی بۆ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستانیش کێشاوه‌و له به‌هێزبوونی گرووپه تونڕه‌وه‌کان به تایبه‌ت داعش له پارێزگای ئه‌نبار چه‌ند ته‌قینه‌وه‌و هه‌وڵی نائارامی له کوردستان روویداوه.

ئه‌نبار گه‌وره‌ترین پێگه‌یه‌که که له‌مساڵدا داعش توانیویه‌تی کۆنترۆڵی بکات‌و ته‌نانه‌ت به‌م دواییانه ده‌نگۆی دروستکردنی هێزی تایبه‌تی ژنانیشی له‌ناو هێزه‌کانیدا بڵاو کرده‌وه.

هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ باسیان له‌ پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و داعش کردووه له زنجیره چیای حه‌مرین‌. پێشتر هاوڵاتیانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه داوای چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و به ده‌سته‌وه‌گرتنی بارودۆخی ئه‌منیی ئه‌وێیان کردبوو له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه.

له لایه‌کی تره‌وه ئه‌مشه‌و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌مشه‌و رایگه‌یاندووه 3 به‌رپرسی رێکخستنی داعش‌یان له که‌ربه‌لا ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.