یه‌ك شه‌ممه‌ 14 نیسان 2024

دوو كاسبكاری كورد بە گوللەی هێزەكانی رژیم گیانیان لەدەستدا

لەناوچەی شنۆ ‌و دیواندەرە ‌و لەدوو تاوانی جیاجیا، هێزەكانی سوپای پاسداران دوو كاسبكاری كوردیان بە دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە كوشت.

بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، نیوەشەوی 28 گەلاوێژ كۆڵبەرێكی كورد بەناوی خالید بەنگینی خەڵكی ئاوایی هەق سەربەناوچەی نەلۆس بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی سوپای پاسداران لەناوچەی شنۆ گیانی لەدەستدا.

خالید بەنگینی تەمەنی 30‌و خێزاندار‌و خاوەنی 2 منداڵە كە بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی خێزانەكەی كاری كۆڵبەری دەكرد.

لەلایەكی ترەوە رۆژی 27ی گەلاوێژ هێزی ئینتیزامی رژیم لە ئاوایی گوڕباوەڵێ سەر بە شاری دیواندەرە تەقەیان لە كاسبكارێكی كورد بەناوی بەها گوڵمحەمەدی تەمەن 30ساڵ‌و خەڵكی شاری سەقز كرد كە بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رۆژانە لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە كاسبكاران‌و كۆڵبەرانی كورد دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللەی گیانیان لەدەستدەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …