مەریوان.. كۆڵبەرێكی كورد بە گوللەی هێزەكانی رژیم كوژرا

رۆژی 25ی گەلاوێژ كاسبكارێكی لاوی خەڵكی ئاوایی نێ سەر بەشاری مەریوان بەناوی هادی مینویی بە دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی رژیم گیانی لەدەستدا.
هادی مینویی تەمەنی 35 ساڵە‌و خێزاندارە‌و سێ منداڵی هەیە كە لە نزیك ئاوایی دۆلاب بە بێ هیچ هۆكارێك لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئیسلامییەوە بەر تەقە درا‌و گیانی لەدەستدا.
تەرمی ناوبراو رۆژی 26ی گەلاوێژ لەناو خەم‌و پەژارەی كەسوكار‌و خەڵكی ناوچەكە لە ئاوایی نێ بەخاك سپێردرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …