پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

رژیم هێزێكی زۆر بەچەكی قورسەوە لەسنوری حاجی ئۆمەران جێگیردەكات

هێزێكی زۆری سوپای پاسداران بەچەكی قورسەوە لەناوچە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران تا سنوری سیدەكان لەباشوری كوردستان جێگیر دەبن‌و قایمقامی چۆمانیش بە ئاسایی وەسفی دەكات.

ماوەی چەند رۆژێكە رژیمی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری پاسداری هێناوەتە سنوری حاجی ئۆمەران تا درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری شارەدێی سیدەكان لەباشوری كوردستان.

لەمبارەیەوە عەبدولواحید گوانی، قایمقامی چۆمان بە ماڵپەڕی باسنیوزی راگەیاندوە “ڕاسته‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێكی زۆری كۆماری ئیسلامی ئێران هێنراونه‌ته‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌دیاریكراوی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان حاجی ئۆمه‌ران و شنۆ و خانه‌ و هێزه‌كه‌ چه‌كی قورسیشیان پێیه‌”.

وتیشی: “ئه‌و حاڵه‌ته‌ حاڵه‌تێكی ئاسایی و دووباره‌بووه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ساڵانه‌ كۆماری ئێسلامی ئێران له‌ وه‌رزی زستان هێزه‌كانی له‌و ناوچانه‌ ده‌كشێنێته‌وه‌ و له‌ وه‌رزی هاوینیش دێنه‌وه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شوێنه‌كانی پێشووتری خۆیان نه‌هاتوونه‌ته‌ پێش و جوڵه‌یان نه‌كردووه‌”.
به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای پاسداران هۆشداری داوه‌ته‌ ئه‌و ماڵه‌ كۆچه‌رییانه‌ی له‌ دیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر سنووره‌كان و به‌كاری به‌خێوكردنی مه‌ڕداری خه‌ریكن، به‌وه‌ی شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.

هەر بە پێی ئەو هەواڵەی باسنیوز، هێزێكی پارتی ئازادی كوردستان (پژاك) دوو رۆژه‌ له‌ قه‌ندیله‌وه‌ بۆ چیای كۆدۆ له‌ نزیك حاجی ئۆمه‌ران جوڵه‌ی پێكراوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ (باسنیوز) هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و گوتی: “پژاك ئێستا روو له‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستان چاڵاكییه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.

ئه‌مرۆش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هێزێكی سه‌ر به‌ (پژاك) له‌ سنووری گونده‌كانی مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی ئێران(حدكا)ـیان داوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار بریندار هه‌یه‌ كه‌ برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌. له‌م باره‌یه‌وه‌، ئامه‌د شاهۆ، ئه‌ندامی كوردۆناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) به‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاندووه‌: “گومانمان هه‌یه‌ له‌ ئێران چونكه‌ چه‌ندین گروپی دروستكردووه‌ و جلوبه‌رگی گه‌ریلایان له‌به‌ر كردووه‌ و ئێمه‌ ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه‌”.

پێشتر كاوه‌ به‌هرامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) به‌ (باسنیوز)ـی راگه‌یاندبوو: “به‌شێویه‌كی فه‌رمی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كمان بۆ نه‌هاتووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا ده‌نگۆیه‌”.

هاتنی ئه‌و هێزه‌ی سوپای پاسداران به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانله‌ حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان له‌كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌مپی ئاواره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاری كۆیه‌ بوو و به‌وهۆیه‌وه‌ سوپای پاسداران له‌ سنووری شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هێزێكی زۆری هێناوه‌ته‌ ئه‌و سنووره‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندووه‌.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …