یه‌ك شه‌ممه‌ 5 شوبات 2023

داعش بیلیاردی بۆ ئه‌ندامانی حه‌ڵاڵ کرد

ئه‌ندامانی داعش دوای ئه‌وه‌ی له شاری ره‌قه خاوه‌ن رێستۆرانێکیان به تاوانی کفرکردن له رێتورانه‌که‌ی  کوشت یاریی بیلیاردیان کرد.دوێنێ چالاکانی مافی مرۆڤی سوریه هه‌واڵی کوشتنی لاوێکی خه‌ڵکی ره‌قه‌یان بڵاو کرده‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه. به پێی ئه‌‌و زانیارییانه، هێزه‌کانی داعش دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته رێستورانی ‘ئه‌لحه‌لی ته‌له’ له شاری حه‌له‌ب، خاوه‌ن رێستورانه‌که به‌ناوی ‘محه‌مه‌دخێر مه‌حفه‌ل’یان به تاوانی کفرکردن کوشتووه‌.

شایه‌تحاڵان وتویانه له ماوه‌ی رابردوودا دوای ئه‌وه‌ی حه‌ڵه‌ب له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه داگیر کراوه‌، وه‌رزشه‌کان به گشتی‌و بیلیارد به تایبه‌تی حه‌رام راگه‌یه‌نراوه‌و ئه‌وه یه‌که‌م جاره یاری‌و وه‌رزشی بیلیارد له لایه‌ن ئه‌ندامانی داعشه‌وه به حه‌ڵاڵ بزانرێت.

شایانی باسه شایه‌تحاڵان ئه‌وشیان وتووه داعش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و لاوه عه‌ره‌به‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند چرکه دادگایی کردووه، ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستووه‌و له پشتی سه‌ریه‌وه به فیشه‌ک کوشتویانه.

وێنه‌ی بیلیاردی ئه‌ندامانی داعش‌و لاوی کوژراو:

 

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.