پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

ناڕه‌زایه‌تیی به دابه‌شکردنی ‘به‌سته‌ی پێداویستی’ له ئێران

دابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی یارمه‌تیی مانگانه ناسراو به به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان، ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ی دابه‌شکردنی زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی ناو ئێران‌و داموده‌زگای حکومه‌تییه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان دیاریکراوه، پێویسته موچه‌ی مانگانه‌ی به‌رپرسی بنه‌ماڵه که‌متر له 500،000 تمه‌ن بێت تا ئه‌و یاسایه بیگرێته‌وه.

دروشمی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌م پلانه ئه‌وه بووه که زۆربه‌ی کرێکاران لانیکه‌م موچه وه‌رده‌گرن‌و ئه‌و پلانه‌ش ده‌‌یانگرێته‌وه، له حاڵێکدا بیمه‌ی مانگانه‌و هه‌قی کاری زیاده‌ش له سه‌ر موچه‌ی کرێکاران حه‌ساب کراوه‌و به‌و پێیه ژماره‌یه‌کی زۆر له کرێکاران موچه‌یان 500هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌و به‌ر ئه‌و پلانه نه‌که‌وتوون.
به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان برێتیه له ده کیلۆ برنج، چوار کیلۆ مریشک، دو قوتو رۆن، دو قاڵب په‌نێرو شایه‌ک هێلکه. بڕیار بووه ئه‌م به‌ست له یه‌کشه‌مه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه واته 13رێبه‌ندانه‌وه بۆ ماوه‌ی 15رۆژ دابه‌ش بکرێت. ئه‌وه له حاڵێکدایه به پێی ئاماره‌ حکومه‌تییه‌کان نزیکه‌ی 8ملیۆن کرێکاری بیمه‌کراوو 5ملیۆن کرێکاری بیمه‌نه‌کراو مه‌رجی وه‌رگرتنی به‌سته‌ی پێداویستیه‌کانیان نییه.
ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به شێوازی دابه‌شکردنی پێداویستیه‌کان له ئێران به کرێکاران‌و ئه‌نجومه‌نه کرێکارییه‌کانه‌‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و پارلمانیش گرتووه‌‌ته‌وه. له‌و پێوه‌ندییه‌دا محه‌مه‌د به‌یاتیان نوێنه‌ری بیجاڕ له پارلمان به ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی فارس‌ی راگه‌یاندووه: ناڕه‌زایه‌تی دژ به شێوازی دابه‌شکردنی به‌سته‌ی پێداویستیه‌کان له ناو ده‌وڵه‌تیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌و‌‌ه‌و ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی چه‌ند نوێنه‌ری پارلمانیش له ئارادایه.
تا ئاماده ‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له سه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ناو پارلمان‌‌و کارگه‌کان له به‌رده‌ست نییه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.