پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

پارتی چه‌پی کورد له سوریه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی رۆژاوا کشایه‌وه

پارتی چه‌‌پی کورد له سوریه  پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆیانی له به‌شداریکردن له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی رۆژاوای کوردستان رایگه‌یاندووه.له رۆژانی رابردوودا پاش ئه‌وه‌ی کانتۆنی عه‌فرین وه‌ک سێیه‌م کانتۆنی رۆژاوا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سوریه (ENKS)و به باڵاده‌ستیی پارتی یه‌کێتیی دێمۆکراتی (PYD)و باڵی چه‌کداریی (YPG) ئه‌و حزبه راگه‌یه‌نرا، پارتی چه‌پی کورد له سوریه که پێشتر به‌شداریی له‌ پرۆسه‌ی راگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا کردبوو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.

له راگه‌یاندنێک به‌و بۆنه‌وه که له ماڵپه‌ڕی PYD بڵاو بووه‌ته‌وه هاتووه: پارتی چه‌پ پێش هه‌موو لایه‌نێک داکۆکی له ده‌سته‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردان کردبوو. پارتی ئێمه له سێیه‌م کۆنگره‌ی خۆی له 1973 بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی کرد که ده‌سته‌یه‌ک پێکهاتوو له هه‌موو هێزه کوردییه‌کان پێکبێت. هه‌روه‌ها له ساڵی 1993 پرۆژه‌ی ده‌سته‌ی گه‌لی کوردی له سوریه ده‌ستینیشان کردبوو بانگه‌وازی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاراسته کردبوو. دواجار ئێمه له دامه‌زراندنی ENKS له ئۆکتۆبری 2011دا ده‌ستمان هه‌بوو به مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی گه‌لی کورد له‌و چوارچێوه‌یه چالاک بووین.

له درێژه‌دا هاتووه: به‌داخه‌وه به‌شێک له ئه‌ندامانی ENKS دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه کرداری نه‌رێنییان نواندووه‌و ویستوویانه ئه‌نجومه‌نه‌که بخه‌نه ژێر کاریگه‌ریی خۆیانه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی لاواز کردووه.  ‘واژۆکردنی په‌یمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی نه‌یاری رژیم به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه مافه‌کانی کوردی قبوڵ بێت’ له سه‌ر بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی لایه‌نێکی دیاریکراو یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی کشانه‌وه‌ی پارتی چه‌پ. هه‌روه‌ها ده‌ستیشانی کردووه، دوای پێکهاتنی ده‌سته‌ی بالا هیوای ئه‌وه له ئارادا بووه که کورد له کۆنفرانسی ژنێڤ2دا به‌شدار بێت‌و پسی کورد یه‌کێک له پرسه‌کانی ئه‌و کۆفرانسه بێت، که هیچیان ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو.

راگه‌یاندنه‌که‌ی پارتی چه‌پ ئاماژه به رێکه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و هاوپه‌یمانی ده‌کات‌و و‌ک زیانێکی گه‌وره له رێکه‌وتنی لایه‌نه جیاوازه‌کانی رۆژاوا ناوی ده‌بات؛ له درێژه‌دا سێ خاڵی گرنگی وه‌ک به‌ڵگه بۆ ئه‌و زیانه هێناوه:

1) هه‌بوونی کورد له رێکه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و هاوپه‌یمانی سوریه پێشێل کراوه، ئه‌و بنه‌مایانه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌ی له سه‌ر بنیات نراوه له‌گه‌ڵ بڕیارو ئامانجه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیدا ناته‌بایه. هه‌بوونی کورد له‌و په‌یمانه‌دا قبوڵ نه‌کراوه‌و هه‌ڵوێست‌و چالاکیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به ره‌وا نازانێت.

2) رێکه‌وتنی نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و هاوپه‌یمانیی سوریه پێچه‌وانه‌ی خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ده‌سته‌ی باڵای کوردو رێکه‌وتنی هه‌ولێرو هه‌روهها دژ به یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی کورده.

3) ئه‌و په‌یمانه رێگه به چالاکییه‌کانی چه‌ته‌و ده‌ستێوه‌ردانه ناوچه‌ییه‌کان ناگرێت.

له درێژه‌دا ده‌ڵێن: ئه‌وان هه‌موو سیاسه‌تێکیان بۆ ره‌خنه‌و تێبینی له ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی گرتووه‌ته به‌رو ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌که که حزبه‌که‌یان چه‌ند جار به ته‌نیاو چه‌ند جاری تریش له‌گه‌ڵ لایه‌ن‌و که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان دژ به بڕیاره‌کان هه‌ڵوێستیان بووه‌و هه‌ر له‌و کاته‌وه له هه‌وڵدا بووین چه‌ند پلانێک هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه؛ به‌ڵام لایه‌نه‌کانی تر له سه‌ر کاری خۆیان سوور بوون. راگه‌یاندنه‌که ئاماژه به ره‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ده‌کات‌و ده‌ڵێ: ‘ئه‌نجومه‌نی نیشتمانییان والێکرد که له ناو خه‌ڵک‌و له شارو کۆڵانه‌کاندا رێزی نه‌ما.’

سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کانتۆنه‌کان ده‌ڵێن: ‘له 14/03/2013دا ENKS و MGRK و لایه‌نه‌کانی تر بڕیاریاندا به هاوکاریی یه‌کتر به‌ڕێوه‌به‌رییه‌کی دێمۆکراتیک دروست بکه‌ن، که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی PYD پرۆژه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دێمۆکراتیکی پێشکه‌ش کرد، لایه‌نه‌کان ناچار کران به قبوڵکردنی. پارتی چه‌پ له کۆتاییدا بڕیاری کشانه‌وه‌ی خۆی راده‌گه‌یاندووه‌و وتویه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر کارو چالاکیی خۆیان‌و دورونزیک پێوه‌ندییان به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی‌و لایه‌نه‌کانی تره‌وه ده‌پارێزن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.