چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ناسر ر‌ه‌زازی خه‌ڵاتی ماملێ‌ی وه‌رگرت

مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ له پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاند خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دراوه به هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی.له پێگه‌که‌دا هاتووه: مەڵبەندی هونەری ماملێ ئەم ساڵیش وەک نەریتی ساڵانی پێشووی داوای لە لێژنەی هەڵبژاردنی هونەرمەندی ساڵ کرد تا یەک لە هونەرمەندە کوردەکان هەڵبژێرێت و خەڵاتی ٢٠١٣ی ماملێی پێشکەش بکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی زۆر فاکتەری گرنگ و شرۆڤەکردنی خاڵی جۆراوجۆر، لە ناو هونەرمەندەکانی کورددا مامۆستا ناسر رەزازی هەڵبژێردرا. مەڵبەندی هونەری ماملێ بە پێویستی دەزانێت کە وێڕای ئاگادارکردنەوە بۆ ڕای گشتیی، ئەم گرنگەش باس بکا کە هۆکارگەلی هەڵبژاردنی هونەرمەند کاک ناسر رەزازی چی بوون.

ناسری رەزازی هەڵقوڵاوی دەڤەرێکە کە ئەوین و هونەر دەگەڵ ئازاری داسەپاو لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە لێی جیا ناکرێنەوە. ئەو بە دەنگی بە سۆزی خۆی یەکەم هەنگاوەکانی خزمەت بە هونەری کوردی لەو دەڤەرەوە دەست پێکرد و هەر لەوێشەوە هەڵوێستی نەتەوەیی خۆی لە دژ سیاسەتی شۆردنەوەی کولتووری نەتەوەکەی دەربڕی.
خەباتی ئەو لە پێناو بووژاندنەوەی زمان و هونەری کوردیدا کاریگەرییەکی زۆری لە سەر هەڵبژاردنی ئەو دانا. ئەو تەنێ هونەرمەندێکی ئاسایی و قومبوو لە جیهانی هونەر و مۆسیقادا نەبوو و هەوڵی بەرچاوی بۆ گرێدانی شۆڕشی کورد بە جەماوەری کوردستان دا. لە تەواوی ئەو ساڵانەی کە خزمەتی بە مۆسیقا و ئاوازی کوردیش کردووە، خۆی لە چەمکی ناشرینی جیاوازیدانان و ناوچەگەریی دوور ڕاگرت و وێنەیەکی جوانی کوردستانیبوون لە ئاکار و چالاکیدا بوو. هونەرمەند کاک ناسر رەزازی لە زەمەنێکدا چەند خەباتی بە یەکەوە ئەنجام دەدا. لە لایەک لە بڵاوکردنەوەی هزری ڕێزگرتن لە یەکسانی مافەکانی مرۆڤ بوو و لە لایەکی دیکەشەوە پەرەپێدەری بڕوای قووڵ بە یەکسانی مافی ژن و پیاو بوو. ئەو لە پەنای هەموو ئەوانەشدا پێشمەرگەیەک بوو و خۆی تەنیا هاندەرێکی ژێرسێبەر نەبوو و سووتاوی ژێر هەتاوی گۆڕەپانێک بوو کە ئەگەری تێداچوون و نەگەڕانەوەی هەبوو.
لە جیهانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا، بەرهەمهێنەر بوو و لاساییکەرێکی ئاسایی نەبوو. هەرچەند کە خۆی دان بەوە دادەهێنێت کە کاریگەری هونەرمەندانی ناسراوی گەلەکەی لە سەر بووە بەڵام مێتۆدێکی کە بۆ ئاوازی کوردی بەکاری برد، تاقانە بوو و تایبەت بە خۆی بوو. ئەو لە ساڵانی پاش چالاکی سیاسیشدا نەیتوانی خۆی لە ئازاری نەتەوەکەی و جیهانی سیاسەت دوور بکاتەوە، بەڵام وەک کەسایەتییەکی ناسراو هزر و تواناییەکانی خۆی بۆ خزمەت بە پرسی هاودەنگی و پڕۆژەگەلیکی پیرۆزی وەک ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان تەرخان کرد. مەڵبەندی هونەری ماملێ بە شانازییەوە خۆی بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی ٢٠١٣ی ماملێ بەم هونەرمەندە نازدارە ئامادە دەکات و بەختەوەرە کە دەرفەتی ئەوەیان رەخساندووە تا لە ئاستێکی تەسکدا بە پێی تواناییەکانی خۆی ڕێز لە خەباتی چەندین دە ساڵەی ئەم هونەرمەندە بگرێت. مەڵبەند بە ڕێزگرتنێکی تایبەت بۆ ڕۆحی پشتیوانی هەرکاتەی هونەرمەند یای مەرزیەی رەزازی زۆر هێژا لە کاک ناسر رەزازی، ئاواتەخوازە تا بۆنەیەکی گونجاو بۆ پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە لە سلێمانی پێک بهێنیت.
رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ماملێ 29 ئه‌م مانگه به هاوکاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی که‌له‌پووری کورد له هۆڵی ته‌وار به‌ڕێوه‌چوو. بە

بابەتی هاوپۆل

امید و مقاومت همگانی با ضرورت تداوم انقلاب زن، زندگی، آزادی

بازداشت و سرکوب و اعدام های گسترده در طول یک سال گذشته تا کنون، همگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.