کرێکارانی بیناسازی شاری سنە لە مەیدانی ئازادی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕزایەتییان سەبارەت بە پێنەدانی مووچە و بیمەکانیان، بەرێوە برد.
بە پێی هەواڵەکان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی 19/4/2016 ، 31ی خاکەلێوە کرێکارانی بیناسازی شاری سنە بە هۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و نەدانی بیمە لەلایەن خاوەن کارەوە، لە مەیدانی ئازادی شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕزایەتییان دەربری و داوای مافەکانی خۆیانیان دەکرد.
کۆبوونەوەکە چەندین کاتژمێر درێژەی کێشا و دواتر بە هۆی نەهاتنی بەرپرسانی رژیم و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکان ناچار کۆتاییان بە کۆبوونەوەکەیان هێنا.