فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە بنکەکانی پە کە کەیان لە بناری قەندیل، لە سنووری سەنگەسەر بۆردوومان کرد . بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.
بە پێی هەواڵەکان، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە ئاواییەکانی “پۆڵێ، ئەستێرۆکان و قەلاتوەکان” بۆ ماوەی 6 جار بۆردوومان کراوە و هەروەها دەوترێت دەنگی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیە لە ناوچەی رانیە و پشدەریش دەبیسترێ.