فەرماندەێکی سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت: هیچ کات “بەرجام” نابێتە بەلگەی شانازی و ئەگەر وەکوو نموونەێک لەبەرچاو بگیردرێت، ئەوە نیشانەی حماقەت و نەبوونی عەقلانیەتی سیاسییە.
سەرلەشکەر محەمەد عەلع جەعفەری، فەرماندەی وپای رژیم وتوویەتی ئێمە پێش ئەوەی بۆ دانیشتن و وتووێژ و پرسە دیپلوماتیکەکان ئامادە بین، بۆ شەڕ ئامادە بووین.
ئەو فەرماندەی سپا کە لە یەکەمین کۆبوونەوەی شورای باڵای فەرماندەکانی سپا لە ساڵی 1359ی هەتاوی قسەی دەکرد وتیشی: “بەرچام” نموونەێکی دیپلوماسییە، کە بەشی هەرەزۆری ئەو بەلێنی دوژمنی بەدقەول و کینەتوزە، ناتوانرێ وەها شتێک ببێتە نموونەی هەلسو کەوت و ئاکاری نیزام لە بابەتە جیاوازەکاندا.
جێگەی ئاماژەیە کە ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت، چیدی وشەیەک بە ناوی “فەرجام” نابیستن و ئێمە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دوژمن کرکردنی دەنگی ئەوان.