هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

بایک: ئاکەپە لە ناو نەبرێت مەحالە پرسی کورد چارەسەر بکرێت

جەمیل بایک دەڵێت تا ئاکەپە لەسەر دەسەڵات بێت مەحالە پرسی کورد لە تورکیە چارەسەر بکرێت.

جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی‌ ڕوسیە دەڵێت: له‌ ئێستادا داوای پێشخستنی دیموكراسیی خۆجێیی‌ و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ گه‌لی‌ كورد له‌ باكوور ده‌كه‌ن‌ و ده‌وڵه‌تی توركیەش ئه‌وه‌ی‌ به‌دیالۆگ‌ و وتووێژ قبوڵ نه‌كردوه‌ و ده‌ستی به‌شه‌ڕكردن كرد لەگەڵمان و لەم دۆخەدا تا حكومه‌تی‌ توركیە و ئاكپارتی، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ كوردی باكوور قبوڵ نه‌كه‌ن، به‌رخۆدانی كورد‌ و كه‌جه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە درێژەدا وتیشی: ئێستا ئامانجی سه‌ره‌كییان لادانی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه و خودی ئەردۆغانە له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی توركیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …