سرۆڤەکارێکی سیاسی دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانی رووسیە لە وڵاتی سوریە دەبێتە هۆی دابەشبوونی ئەو وڵاتە و بەم نزیکانە سوریە بە سەر سێ هەرێمدا دابەش دەکرێت.
شڕۆڤەکاری سیاسیی ڕۆژنامەی هائارێتس دەڵێت بە ڕای من کشانەوەی ڕووسیە لە وڵاتی سوریە دەستپێکی دابەشبوونێک ئەو وڵاتەیە بە سەر سێ هەرێمدا و ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم پرسە لە بەرژەوەندی وڵاتانی رووسیە و ئیسرائیلە و رژیمی ئیسلامی ئێرانیش لەمناوەدا سەری بێ کلاو ماوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە بە پێی بیرۆکەی ڕووسیە، کورد و عەلەوییەکان دەبنە خاوەنی هەرێمی خۆیان و هەروەها ئەو شرۆڤەکارە، بێدەنگیی ئەمەریکا لە بەرامبەر پلانی ڕووسیە و پاڵپشتیی ئیسرائیل لەو بیرۆکەیەی بۆ نەبوونی پلانێکی ئەمەریکی بۆ چارەسەری داهاتووی سووریا گەڕاندەوە.