عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه دەڵێت: ئەگەر رژیمی ئیسلامی دەیەوێت دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتەکەی دەست پێبکاتەوە، ئەوا دەبێت واز لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتە عەرەبیەکان بێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عەرەبستان لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:له به‌رامبه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژەکان، ده‌بێت ئێران واز له‌و كردارانه‌ی پێشووی بێنێت و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی عەرەبستان نەکات.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەو وتانەی “عادل جوبەیر” دوای وتەکانی “حەسەن رۆحانی دێت کە لە سەردانێکدا بۆ وڵاتی پاکستان وتبووی دەمانەوێت دەست بە پەیوەندییەکانمان بکەینەوە لەگەڵ وڵاتی عەرەبستانی سعودی.