یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

بە بونبەست گەیشتنی وتووێژەكانی ژێنێڤی٢

سوریە‌و گروپەكانی نەیاری بەشار ئەسەد لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی حكوومەتی كاتی لە ژێنێڤ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێ نەكەوتەوە‌و هاوكات دوو لایەن رایانگەیاند، بڕیاریانداوە كە تا كۆتایی وتووێژەكان درێژە بەو پرۆسەیە بدەن.

ریما فلیحان ئەندامێكی یەكگرتووی نەیارانی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە 7ی رێبەندان رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ بە هۆی هەوڵی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریە بۆ بەلاڕێدابردنی ئەم وتووێژانە سەركەوتوو نەبوو.
لە سێیەم رۆژی كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ نەیاران بەرنامەی پێشنیاركراو لە لایەن حكوومەتی دەمشقیان رەتكردەوە‌و وتوویانە، ئەم كۆبوونەوانە دەبێ لەسەر پێكهێنانی ئیدارەیەكی كاتی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ژێنێڤی 1 رابوەستێت.

نەیاران لەسەر ئەو باوەڕەن رێككەوتنی ژێنێڤی 1، بەشداریی بەشار ئەسەد لە دەوڵەتی كاتی داهاتوو بە رەسمی ناناسێت. لە لایەكی دیكەوە رێككەوتنی رۆژی یەكشەممە لە نێوان دوو لایەن سەبارەت بە گواستنەوەی ژنان‌و منداڵان لە شاری حەمس، ئەمریكا داوای لە نوێنەرانی دەوڵەتی دەمشق كردووە رێگە بە هەیئەتێكی یارمەتی گەیاندنی مرۆڤدۆستانە بدەن كە سەردانی شاری حەمس بكەن.

وەزارەتی خەزانەداری ئەمریكا بە دەركردنی راگەیاندنێك تەئكیدی كردوتەوە، رژیمی بەشار ئەسەد لە رابردوودا چەندین جار هەوڵی ئەوەیداوە كە شكست بە نەیاران بهێنێت یان ئەوەیكە بە برسی راگرتن، مەترسی مردن بخاتە سەریان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.