بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بابەت یاسای بنەڕەتی وڵاتی تونس رایگەیاند، بە بڕوای من تونس دەتوانێت بە پەسەندكردنی یاسای بنەڕەتی خۆی، ئۆلگوویەك بێت بۆ ناوچەكە.
بە وتەی بانكی مۆن تێپەڕبوونی بەرەو دێمۆكراسی لە تونس هاوكات بوو لەگەڵ دیالۆگو رێككەوتنێكی گشتی نێوان خەڵكو هەر بەم بۆنەوە بانكی مۆن بانگەوازی هەنگاونانی زیاتر بەرەو ئاشتیو ئارامی لە تونس بەرزكردەوە.
كۆمەڵی گشتی تونس رۆژی یەكشەممە 6ی رێبەندان یاسایەكی پەسەند كرد كە بە بڕوای زۆربەی شارەزایان یەكێك لە پێشكەوتووترین یاساكانی وڵاتانی عەرەبیە.