پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بەهۆی رووداوی كار زیاتر لە هەزار كرێكار گیانیان لەدەستداوە

لەماوەی ٩ مانگدا ١١٩٨کرێکار بەهۆی رووداوەكانی كارگیانیان لەدەستداوە كە 10 كەسیان كرێكارانی ژنن.

بەپێی راپۆرتێكی “پزشکی دادوەریی” لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا، نزیکەی ١٢٠٠ کرێکار لە ئێران، بە هۆی نەبوونی دڵنیایی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆی گشتیی ئەو ١١٩٨ کرێکارە، ١١٨٨ کەسیان پیاو و ١٠ کەسیشیان ژن بوون.

لەو ١١٩٨ کرێکارە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتاکوو ئێستا، گیانیان لەدەست داوە، ٥٢٦ حاڵەتی کەوتنە خوار لە بەرزاییەکان، ٢٥٧ی بە هۆی بەرکەوتنی کەرەستەی قورس لە جەستەیان، ٢٠٢ حاڵەت بە هۆی بەرق گرتوویی و ٤٥ کەس بە هۆی سووتمانەوە، ٥٣ کەسیش بە هۆی کەمیی ئۆکسیژن و ١١٥کەسی دیکەش بە هۆکاری جۆراوجۆر بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار.

گیان لەدەستدانی کرێکاران بە هۆی ڕووداوی کارەوە، زۆرتر لە وەرزی هاوین‏دا ڕوو دەدات و ڕۆژانە ٥ کرێکار بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە ئێران گیانیان لەدەست دەدەن.

پارێزگاکانی تاران، خۆراسانی ڕەزەوی، ئیسفەهان و مازندەران، زۆرترین حاڵەتی ڕووداوی کاری لێ‏ دەکەوێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …