پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە لە مەیدانی ئێقباڵی شاری سنە، هێزە ئەمنیەكانی رژیم رەشبگیرییەكیان دەستپێكردو ژمارەیەك خەڵكیان دەستگیركرد.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتوە، بڕیاربوو بۆ پشتیوانی لە باكوری كوردستان لەبەرامبەر هێرشەكانی ئەرتەشی تورك، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ خۆپیشاندانێك لە مەیدانی ئێقباڵی شاری سنە ئەنجام بدرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامی لەبەرەبانی ئەو رۆژەوە لەشەقامەكانی شار لەحاڵی ئامادەباشیدابوون.
لەكاتژمێر 4:30 خولەك كە ژمارەیەی خەڵك لە مەیدانی ئێقباڵ زیاتر دەبێت هێزەكانی رژیم ژمارەیەكیان دەستگیر دەكەن.
تا ئێستا لە چارەنوسی گیراوەكان هیچ زانیارییەك بڵاو نەكراوەتەوە.
وێنەی ئەمرۆی مەیدانی ئێقباڵ