دوای ئەوەی “مەسعود بارزانی”سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: ئەگەر خەڵکی کوردستان چاوەڕێ بێت کەسانی دیکە مافی سەربەخۆیی پێشکەش بکەن ئەوا هیچ کات سەربەخۆیی بە دەست نایەت. ئەو مافە مافی گەلی کوردستانە و دەبێ خۆیی بریاری لەسەر بدات.
هەر لەمبارەوە “فوئاد مەعسوم” سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند کە پارتە کوردستانییەکان هیچ پرۆژەیەکی تایبەتیان سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی نییە و هیچ پارتێکیش پرۆژەی بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش نەکردوە و دڵنیایی دەدات لەوەش کە عێراق دابەش نابێت.
د. “فوئاد مەعسوم” لە دیدارێکی تلویزیونیدا سەباتەت بە سەربەخۆیی کوردستان کە “مەسعود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بەنیازن ئەمسال گشتپرسی بۆ ئەنجام بدەن، وتی هیچ پرۆژەیەکی وا نییە و هیچ پارتێکی کوردستانیش پرۆژەی بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش نەکردوە.
جێگەی ئاماژەیە سەبارەت بە رۆڵی چەکدارانی “حەشد شەعبی” کە بەردەوام لەلایەن هێزە سونییەکان و تەنانەت کوردیشەوە بە کاری توندئاژو و جنایەت تومەتبار دەکرێن وتی: “حەشدی شەعبی رۆڵێكی گرنگی لە پاراستنی ناوچەكانی عێراق بەتایبەتی شاری بەغدا هەیە”.