شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ژمارەیەك نوسەر‌و مامۆستای زانكۆكانی ئێران پشتیوانی كوردی باكور دەكەن

ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ‌و توێژەرانی ئێرانی لە بەیاننامەیەكدا گوشاری هێزەكانی توركیا بۆ سەر مامۆستایان‌و ئاكادیمیستەكانی ئەو وڵاتە مەحكوم دەكەن.

واژۆكارانی ئەو بەیاننامەیە سەرەڕای مەحكومكردنی هێرشی سەربازیی سوپای توركیا بۆ سەر كوردانی باكور، خوازیاری كۆتایی هێنان بە میلیتاریزەكردنی ناوچەكانی باكوری كوردستان دەكەن.

كەسانێك وەك: یرواند ئابراهامیان، تورج ئەتابەكی، فەریبورز رەئیس دانا، ژانت ئافاری، كامەران مەتین‌و مازیار بەهرۆز لەو 50 توێژەر‌و مامۆستای زانكۆی ئێرانن كە بەیاننامەكەیان واژۆ كردوە.

نزیكەی مانگێك لەوەپێش سەدان توێژەر‌و مامۆستای كورد‌و تورك لە زانكۆكانی توركیا لەبەیاننامەیەكدا خوازیاری كۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە ناوچەكانی باكوری كوردستان بوون.

لەو بەیاننامەیەدا 1128 كە لە 89 زانكۆی توركیا لەگەڵ 335 كەس لە زانكۆكانی دەرەوەی توركیا لەوانە نوام چۆمسكی داوای لە حكومەتی توركیا كردبوو كۆتایی بە توندوتیژییەكان بهێنێت‌و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ كورد دەست پێبكەنەوە.

لەبەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەو كەسانی بە “لایەنگری تیرۆریزم”‌و “خائین” ناولێبرد‌و داوای لە دەزگای دادوەری توركیا كرد بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو كەسانە بكات كە واژۆی بەیاننامەكەیان كردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …