بە پێی ئەو هەواڵەی بۆ زاگرۆس پۆست نێردراوە، لەسەر شەقامەکانی شاری بۆکان بە ئاشکرا و لەبەرچاوی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامی مادەی سڕکەرە لەو شارە بڵاو دەکرێتەوە.
بە پێی ئامارەکان دوای رووداوی هاتوچۆ، مادەی سڕکەر زیاترین قوربانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێت و مادەسڕکەرەکان بە ئاشکرا لەسەر شەقامەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەفرۆشرێت و هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمیش هیچ گوێ بە سکالای شارۆمەندانی کورد نادەن.
بە پێی وتەی چەن شایەتحالێک کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە، بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێران بە تایبەتی هێزە ئینتزامی شەریکی فرۆشیارانی مادەسڕکەرەکانن و رێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو مادانە لە شاری بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن.