رەحیم عەلایی تەمەن 54 ساڵەی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئیسلامییەوە دەتگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی هەواڵەکان رۆژی شەممە رێکەوتی 26ی بەفرانباری 94ی هەتاوی “رەحیم عەلایی” شارۆمەندی تەمەن 54 ساڵەی شاری سەقز بە هۆکارێکی نادیار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی ئیسلامییەوە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو ساڵی 1396ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردیەکان دەستگیر و سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا و پاش تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.
جێگەی ئاماژەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناوبراو نەدراوەتەوە بە بنەماڵەی و ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە سەقز خۆیی لە هەر جۆرە وڵامێک دزیوەتەوە و هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە دۆخی ناوبراو نەداوەتەوە بە بنەماڵەکەی.