ماوی چه‌ند ڕۆژیكه به پلانێكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێران ، به بیانوی به‌ره‌نگاربوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن و ڕێگری كردن له هاورده‌كردن و ناردنی كه‌ره‌سه‌ته‌ی قاچاغ به‌درێژایی 34 كیلۆمه‌تر ده‌ستكراوه به دانانی په‌رژینی ئاسنین له‌سەر سنوره دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات وباشوری كوردستان و دوڕۆژه پرۆسه‌كه به‌خێراتر کراوە.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له ئێستادا هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌ژێر چاودێری ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌ستیان به ته‌له‌بندكردنی سنوره‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات وباشوری كوردستان كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك له سنوری پارێزگای سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌پانیتی 34 كیلۆمه‌تر زه‌وی پارێزگای سنه له‌لایه‌ن هێزی سنوور پارێزی ئێرانه‌وه، ته‌لبه‌ند كراوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه بیانوی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، گوایە ڕێگری و كۆنتڕۆڵی ئه‌و شتومه‌كانه‌یە كه به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان هاورده‌و هه‌نارده ده‌كرێن .
ئه‌وه‌ش زانروه كه ته‌له‌بند كردنی سنوره‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات وباشوری كوردستان پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره‌و له ته‌واوی سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ باشوری كوردستانە، په‌ڕژین لێدان و درووستكردنی قه‌ڵای سه‌ربازی خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هاوكات له سنووری پارێزگای ورمێ‌ش ئه‌و پرۆژه‌یه به خێرایی ده‌چیته پێشه‌وه ، تا ئێستاش 32 قه‌ڵای سه‌ربازی له هێڵی سنووریەی پارێزگای ورمێ دروست كراوه.
جیاكردنه‌وه‌ی سنوره دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات وباشوری كوردستان کە لەلایەن دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستانەوە دیاری کراوە، له‌كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی بێكاری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌و به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی شاره سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌رێگه‌ی كۆڵبه‌ری و كاسبی له سنووره‌كان بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و به ته‌له‌بندكردنی سنووره‌كان نان‌بڕاو ده‌بن.
تەلبەندی سنووری کوردستان، دوو مانگ پاش قسەکانی فەرماندەی سپای پاسداران ئەنجام دەدرێت کە وتبووی: “گەشەی کوردستان لە گرەوی داخرانی سنوورەکاندایە”.
پارێزگاكانی كرماشان، ورمێ، ئیلام و سنه زیاتر له 1600 كیلۆمه‌تر، سنووری وشكانییان له‌گه‌ڵ باشوری كوردستان و توركیه‌دا هه‌یه.
سەرچاوە: كوردپا