پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

وێنە.. پەنابەرانی كورد‌و ئێرانیی لەسنورەكانی یونان لێوەكانیان دوورییەوە

ژمارەیەك لەپەنابەرانی كورد‌و ئێرانی لەسنورەكانی یونان‌و مەقدونیە مانیان گرتووە‌و بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە كەمتەرخەمی وڵاتانی ئوروپایی لێوەكانیان دووریوەتەوە.
ئەم پەنابەرانە لەگەڵ سەدان پەنابەری دیكە لە پاكستان، بەنگلادش‌و مەراكش، هێڵی ئاسنی سنوری باكوری یونان لەگەڵ مەقدونیەیان داخستووە‌و خوازیاری گەیشتن بە وڵاتانی رۆژئاوایین. ئەم پەنابەرانە دژ بەو سیاسەتە نوێییە وڵاتانی ئوروپا ناڕەزایی دەردەبڕن كە ئەولەویەتیان بەو پەنابەرانە داوە كە لە وڵاتەكەیان لەباری مافی مرۆڤەوە توشی مەترسین.
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا ئاماژە بە پەنابەرێكی كورد دەكات كە خۆی رووتكردوەتەوە‌و لەسەر سنگی خۆی تاتۆی كوردستانی گەورەی لێداوە‌و لێوەكانی دووریوەتەوە‌و مانی لەخواردن گرتووە.
ئەم پیاوە كە ناوی حەمیدە، بە رۆیترزی راگەیاندوە ئەو ئەندازیاری ئەلكترۆنیكە‌و دەڵێت: دەرۆم بۆ وڵاتێكی ئازاد، چونكە ئەگەر بۆ ئێران بگەڕێمەوە لەسێدارە دەدرێم.
وێنەی ژمارەیەك لەو پەنابەرانە…

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …