شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

موشەكبارانی موجاهیدین وانەیەك بۆ حیزبەكانی رۆژهەڵات

لەپاش موشەكبارانی كەمپی موجاهیدین‌و گیان لەدەستدانی ژمارەیەك لەئەندامەكانیان، نوسەر‌و سیاسەتوانی كورد، د. كامەران ئەمین ئاوە، دەڵێت: “بڵێی دەرفەت و دەستەڵاتی كۆماری سێدارە لە باشوری كوردستان بە تایبەتیی لە بەشێ یەكێتی و گۆڕان‌دا كەمتر لە بەغدا بێ؟

د. كامەران لە وتارێكدا كە بۆ زاگرۆسپۆستی ناردوە دەنوسێـت: لەم ساڵانەدا چەندین كەرەت شایدی كوشتارو تیربارانی ئەندامە چەككراوەكانی موجاهیدین و ئێستاش مووشەكبارانیان لە ئوردووگای لیبێرتی لەبەشی عەرەبیی عیراق بووین، لەم دوایانەش شایدی پیلانی ترۆری كاك ڕەزا كەعبی و تەقاندنەوەی كەمپەكەی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتكێشانی كوردستان بووین، بڵێی ئەم نیشانانە بۆ ئەوەی كە كاتی كوردەكانی ڕۆژهەڵات لە باشوری كوردستان گەیشتووە، بەس نەبێ؟ بڵێی دەرفەت و دەستەڵاتی كۆماری سێدارە لە باشوری كوردستان بە تایبەتیی لە بەشێ یەكێتی و گۆڕان‌دا كەمتر لە بەغدا بێ؟ ئێستا كەوایە ئایا كاتی ئەوە نەگێشتووە قۆڵبەدەست چاوەرێ سەرهەڵدانی كارەساتێكی ئاوا وەكو موجاهیدین نەمێنینەوە و ڕێگای چارەیەك بۆ هاتنە دەر لەم قەیرانە بدۆزینەوە؟ بە ڕاستی كاتێ ئەوە نەهاتووە پێداچوونەوەیەكی جیددی بە شێوەی حیزبایەتی و چارەسەرییەك بۆ ژیانی ئەندامەكان و ئەو بنەماڵانەی بكرێ كە ئاوا بێ ئاسۆ و بێ ئاوات لەو كەمپانەدا ژیان دەبنە سەر؟

دەقی وتارەكە لێــــــــــــرە بخوێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …