لەئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی پۆلیسی توركیا لە 6 شاری جیاجیای باكوری كوردستانو توركیا زیاتر لە 50 كەس دەستگیركراون.
دوێنێ شەممە پۆلیسی توركیا لە چەندین شاری وەك: موش، ئەرزرووم، سیرت، قەرەیازی، سلۆپیو وان بەگەڕانو پشكنینی ماڵان زیاتر لە 50 هاوڵاتی كوردیان دەستگیركرد.
هێزەكانی پۆلیس لەم ئۆپەراسیۆنەدا بە شكاندنی دەرگاو پەنجەرەی ماڵان كەشێكی ترساندنیان لەنێو خەڵك دروستكرد.