ڤیدیۆ.. ماسیگرێك منداڵێكی كۆچبەری كورد لەدەریای ئێژە رزگار دەكات

منداڵێكی تری كوردی سوریا لەناو دەریای ئێژە لەلایەن راوچییەكی ماسیەوە لەگەڵ دایكی لەمردن رزگاركراون و بەخانەوانەكەیان شادكراونەتەوە، دایكی دەڵێت لەوكاتەی روداوەكە رویداوە وێنەكەی ئایلانی بەبیرهاتوەتەوە كە ئەویش لەدەریای ئێژە خنكا.

محەمەد خەلەف و دایكی رۆژێك پێش ئێستا كاتێك ویستیان خۆیان بگەیەننە وڵاتی یۆنان، بەلەمەكیان ژێر ئاو كەوتو لەلایەن راوچییەكی ماسیەوە لەمردن رزگار كراو رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو چارەسەری پێویستی بۆ كراوە، دوای دەرچونیان لەنەخۆشخانەكە لەگەڵ دایكی گەڕانەونەتەوە ناو خانەوادەكەیان، لۆرین خەلەف بەسەرهاتی كۆچكردنیان و گەیشتنیان ناو ئاوی دەریای ئێژە دەگێڕێتەوە، ئاماژەی بەوە دەكات كە بەهۆی شەڕی سوریاوە لەگەڵ كوڕەكەی و خانەوادەكەی كۆبانێیان جێهێشتوە، دەڵێت: داعش بەدوای هاوسەرەكەی دەگەڕێت و بۆ رزگاركردنی ژیانی كوڕەكەی هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی سویسرا، چونكە دایكی لەوێیە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …