دەوروبەری دەریاچەی زرێوار لە شاری مەریوان لە زبڵ و خاشاك خاوێن كرایەوە.
ژمارەیەكی بەرچاو لە چالاكانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان، بە شێوەی خۆڕسك و لە هەوڵێكی ژینەپارێزانەدا دەستیان كردە پاك كردنەوەی دەوروبەری دەریاچەی زرێوار.
چالاكانی ژینگەپارێز منداڵ و باقی ئەندامانی بنەماڵەی خۆشیان بۆ بەشداریی لەم هەوڵە مەدەنیانە لەگەڵ خۆیان هاوڕێ كردبوو و بە هەڵكردنی پلاكاردێك كە لە سەری نووسرابوو “پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە” ئەم چالاكیەیان بەڕێوە برد.