زیندانیەكی كورد لە شاری ئەیوان غەرب سەر بە پارێزگای ئیلام بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “زاگرۆس پۆست”، لە ماوەی رۆژانی رابردوو زیندانیەكی ئاسایی لە زیندانی ئەیوانی غەرب بە ناوی “جەواد مزەفەری” تەمەن 18 ساڵ بە هۆیەكی نادیار و گوماناویی گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی كەسانێك كە ئەو لاوە دەناسن، باس لەوە دەكەن هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبووە و كاتێ بنەماڵەكەشی پرسیاری هۆكاری گیانلەدەستدانەكەیان لە كاربەدەستانی زیندان كردووە، هیچ وەڵامێكیان پێ نەداونەتەوە.