هەر بەو چەشنەی كە لە ئەم ڤێدیۆیەی خوارەوە دەیبینن، مووشەكە “كروز”ەكانی روسیە بە سەر ئاسمانی 4 پارێزگای گیلان، ئەردەبێڵ، ئازەربایجان و ورمێ لە ئێران و هەروەها ئاسمانی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێن، تا بگەنە ئامانجەكانیان لە نێو خاكی سوریەدا.
ئەمە لەحاڵێكدایە كە كاناڵی هەواڵنێریی ئەی بی سی، هاوكات لەگەڵ زۆربوونی هێرشە ئاسمانیەكانی روسیە و پەرەسەندنی تۆپبارانی بنكەی نەیارانی سوریە، وتەكانی كاربەدەستێكی سوریەی بڵاو كردووەتەوە كە رۆژی چوارشەممە بڵاو كرایەوە كە وتوویەتی عەمەلیاتێكی زەوینی لە ناوەندی سوریە دەستی پێ كردووە.
هەواڵنێریی دەوڵەتیی سوریەیش هەمان رۆژ لە زاری سەرچاوەیەكی نیزامییەوە راپۆرتی كردووە كە هێزە ئاسمانیەكانی روسیە بە هاوكاریی هێزی ئاسمانی سوریە هێرشیان كردووەتە سەر بنكەكانی داعش لە “دیر حافر” و ئەلباب لە باكووری پارێزگای حەلەب كە بە وتەی ئەو هەواڵنێرییە بووەتە هۆی كوژرانی “زۆرێك لە تیرۆریستەكان”.
هەروەها بە وتەی ئەو هەواڵنێرییە 40 كەس لە ئەندامانی گرووپی بەرەی نەسرە لە هێرشی یەكەكانی ئەرتشی سوریە بۆ سەر حەشارگەكانیان لە ناوچەی باكووری شاری حەلەل كوژراون و 65 كەسی دیكەش بریندار بوونە. ئەم ئامارانە لە لایەن دەوڵەتەوە بڵاو كراوەتەوە.