پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

كۆڵبەرێكی كوردی دیكە لە ناوچە سنوورییەكانی شاری مەریوان دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، كۆڵبەرێك بە ناوی “ئەسعەد ڕەحیم‌پوور” تەمەن 38 ساڵ و خەڵكی شاری سەوڵاوا لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژراوە.

“ئەسعەد ڕەحیم‌پوور” كە بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی ڕووی لەناوچە سنوورییەكان كردبوو، بە دەستی هێزەكانی سپای پاسداران گیانی بەخت كرد.

دەوترێت ئەو هێزانە بۆسەیان بۆ كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد داناوەتەوە و لەناكاو داوایانەتە بەر دەستڕێژی چەك و بەو هۆیەوە ئەو كۆڵبەرە كوردە گیانی لەدەست داوە.

باس لەوەش كراوە هەر لە ئەنجامی تەقەكردنەدا چەند سەر ئەسبی بارهەڵگری كاسبكارانیش بە كوژراون.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا واتە لە ماوەی 6 مانگی رابردوو نزیكەی 40 كۆڵبەری كورد لە سەر سنوورەكانی كوردستان بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژراو و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …