دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كۆمەڵێك چالاكی مەدەنی سەردانی بنەماڵەی “حەبیوبڵڵا لەتیفی”یان كرد

كۆمەڵێك لە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی‌ بەبۆنەی جێژنی قوربان سەردانی بنەماڵەی “حەبیبوڵلا لەتیفی”یان كردو لە نیزكەوە وێڕای پیرۆزبایی جێژنە پەیجووری بارودۆخی حەبیب بوون.

بە پێی راپۆرتی هرانا، لەو دیدارهەدا دایكی حەبیبوڵلا وتوویەتی: كە پێنجشەممەی ڕابردوو چاویان بە حەبیب كەوتووەو ئەو لە ئێستادا لە بارودخێكی باش‌دا دەژی، ئەگەرچی لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا تاقە رۆژێكیش مەرەخەسیی نەدراوەتێ؛ چالاكانی سیاسی‌و مەدەنیی بەشدار لەو كۆبوونەوەیەش هیوایان خواست كە حەبیب‌و زیندانییە سیاسییەكانی دیكە ئازاد بن‌و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەكانیان.

“ئیجلال قەوامی” وتەبێژی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەو دیدارەدا وتوویەتی: چاوەڕوانیی ئەوەمان لە دەوڵەتی ڕوحانی هەیە كە هەموو زیندانیانی سیاسی‌و ڕۆژنامەنووسان وەك “محەممەد سدیق” كەبودوەند‌و برایانی كوردپوور ئازاد بكرێن‌و كەشێكی گونجاو بۆ چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی پێكبێ.

“حەبیبوڵلا لەتیفی‌” خوێندكاری ساڵی كۆتایی مهەندسیی پیشەسازی لە زانكۆی ئیلام لە یەكەم ڕۆژی خەزەڵوەری ساڵی 86 دەسبەسەرو دوای سێ مانگ ڕاگیران لە زیندانی ئینفڕادی‌و ئەشكەنجەكران لە لقی یەكی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا دادگایی كراو بە بڕیاری قازی حەسەن بابایی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا.
ئەو حوكمە لە دادگای پێداچوونەوەو دیوانی بەرزی وڵاتیش پشتڕاست كرایەوە، بەڵام دوای 8 ساڵ هەوڵی بێ وچانی بنەماڵەو پارێزەرانی‌و هەروەها چالاكانی مافی مرۆڤ حوكمی ئێعدامی ناوبراو بۆ زیندانی ئەبەد شكا.

حبیب الله لطیفی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …