پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە دەستڕێژی گوللە گیانی لەدەستدا

لە خاڵی سنووریی “كێلەشین”ی شاری شنۆ لەگەڵ باشووری كوردستان هێزەكانی سپای پاسداران تەقەیان لە كۆڵبەرێكی كورد كردووە و گیانیان لێ ئەستاندووە.

بەپێی راپۆرتی باسنیوز، شەوی رابردوو كۆڵبەریكی كوردی خەڵكی شاری شنۆ ویستوویەتی كەبە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی كەلوپەڵ بۆ شاری شنۆ بگوازێتەوە كەوتووەتە بەر تەقەی هێزەكانی سپای پاسداران.

ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی “ئەحمەد سەلاحپوور” و تەمەن 32 ساڵ و هاوسەریشی بووە و دەوترێت هێزەكانی ئێران پاش ئەوەی تەقەیان لێكردووە دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیشدا گرتووە.

هاوڕییان و كۆڵبەرانی دیكەی كورد “ئەحمەد”یان بە برینداری گەیاندووەتە نەخۆشخانەی شاری شنۆ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا واتە لە ماوەی 6 مانگی رابردوو زیاتر لە 30 كۆڵبەری كورد لە سەر سنوورەكانی كوردستان بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوژراو و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …